به‌ وێنه‌.. دوای یارییه‌كه‌، مێسی خانه‌واده‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال بێتیسی شۆك كرد

مێسی ئاماژه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال بێتیس ده‌ربڕی

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌ 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، لیۆنێل مێسی خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی جیهان هه‌ڵوێستێكی جوانی به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌ربڕی.

لیۆنێل مێسی له نێو یاریگه‌ی ریال بێتیس 2 گۆڵی كرد و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ 3 گۆڵی دیكه‌ی بۆ هاوڕێیه‌كانی بینی، لیۆ راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ چووه‌ لای خانه‌واده‌ی ئاندرێس گواردادۆی ئه‌ستێره‌ی مێكسیكی یانه‌ی ریال بێتیس و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی گرت و گفتووگۆیه‌كی پێكه‌نیناوی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ریال بێتیس كرد.

ساندرا دی لا ڤیگای خێزانی گواردادۆ هه‌رزوو‌ وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی له‌‌ ئینستاگرامی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی: كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌كان.

رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆی نووسیویه‌تی: لیۆنێل مێسی له‌ كاتی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بێتیس رێزێكی زۆری له‌ هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ گرت.

له‌ دوای یارییه‌كه‌، به‌شێكی زۆر له‌ یاریزانه‌كانی ریال بێتیس ددانیان به‌وه‌ دانا كه‌ راگرتنی مێسی له‌ نێو یاریگه‌ زۆر سه‌خته‌.

لیۆنێل مێسی له‌ ئێستادا به‌ 19 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه‌ و له‌ڕووی ئاسیسته‌وه‌ش سه‌رلیستی یاریزانانی خوله‌كه‌ی گرتووه‌ به‌ (9) ئاسیست.

خانه‌واده‌ی ئاندریاس گواردادۆی ئه‌ستێره‌ی مێكسیكی یانه‌ی ریال بێتس
خانه‌واده‌ی ئاندریاس گواردادۆی ئه‌ستێره‌ی مێكسیكی یانه‌ی ریال بێتس
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ كوڕی ئاندریاس گواردادۆی ئه‌ستێره‌ی ریال بێتس
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ كوڕی ئاندریاس گواردادۆی ئه‌ستێره‌ی ریال بێتس