به‌ فه‌رمی كیپا گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ بلباو نوێكرده‌وه‌

كیپا چیتر چاوه‌ڕێی ریال مه‌درید نه‌كرد و بڕیاری خۆی دا

کیپای گۆڵپارێزی ئاتڵێتیك بلباو بە فەرمی گرێبەستەکەی تا ساڵی2025  درێژ کردەوە و كۆتایی به‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هێنا كه‌ له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 22 كانوونی دووه‌م، یانەی ئاتڵێتیك بلباو به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی بڵاویکردەوە کە دواجار لەگەڵ گۆڵپارێزی لاوی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی تا ساڵی2025  بۆ ماوەی 7 ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەیان درێژ کردەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵپارێزی بلباو80  ملیۆن یۆرۆیە.

کێپای ماوەیەک بو لەلایەن بەرپرسانی ریال مەدریدەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرا، بەڵام دواجار گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە چیدیکە چاوەرێ مێرنگی نەکرد و گرێبەستەکەی درێژ کردەوە.

كیپا ئاریزابالاگای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌ یانه‌ی بلباو پێگه‌یشتووه‌ و تا ئێستا 50 یاری له لالیگا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و 44 گۆڵی لێكراوه‌ و له‌ 19 یاریش توڕه‌كه‌ی به‌ خاوێنی هێشتۆته‌وه‌.

كیپا گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو
كیپا گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو