زێدان بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی پاریس سانجێرمان په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه
زێدان به‌هۆی ئه‌م 3 هۆكاره‌وه له پاریس سانجێرمان نزیكه
به گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان له لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه په‌یوه‌ندی پێوه كراوه، ئاماژه به 3 هۆكاریش ده‌كرێت كه چوونی زیزۆ له پێ ئێس جی نزیك ده‌كاته‌وه.
ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری یانه‌كه، ده‌یه‌وێت له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی یانه پاریسییه‌كه له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ راسته‌وخۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راده‌ستی زینه‌دین زێدان بكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی فره‌نسا، له ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كێشه هه‌یه و راهێنه‌ریش نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی بكات و كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكات.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، ئه‌م 3 هۆكاره‌ی خواره‌وه زینه‌دین زێدان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خواست و بژارده‌كانی شوێنگره‌وه‌ی ئۆنامی ئێمری راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان.
1ـ زینه‌دین زێدان دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌كی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له ساڵانی 2016 و 2017 بردۆته‌وه.
2ـ توانا و كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو كێشه و گرفته‌كان، له ریال مه‌درید هه‌موو شتێكی خستۆته ژێر كۆنترۆڵی خۆی.
3ـ زیزۆ هاوڵاتی و یاریزانێكی فره‌نساییه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی به‌هێزه و زێدان باشتر به پاریس سانجێرمان په‌یوه‌ست ده‌كات.