رۆژنامه‌یه‌كی سویدی: كورد له بری جیهان شه‌ڕی كرد.. جیهانیش كوردی به‌ته‌نیا جێهێشت
"ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ناتوانێت هه‌ر قسه‌ش بكات"
K24- هه‌ولێر:
ئافتۆنبلاده‌ت، كه گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ی سویدییه، له گوتارێكی سه‌ره‌كیدا جیهانی به دووڕوو به‌رامبه‌ر به‌كورد وه‌سف كردووه.
له گوتاره‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن مارتن سچۆره‌وه نووسراوه، هاتووه: "كورد قوربانی گه‌وره‌ی له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش داوه. جیهان پاره‌ی ڕشت، به‌ڵام دایك و باوكی كورد كچ و كوڕی خۆیان ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "ئه‌و كات جیهان به قسه‌ی گه‌وره به كوردی هه‌ڵده‌گۆت، گه‌لی كورد ببووه ئه‌ستێره‌ی جیهانی، به‌ڵام به نه‌مانی داعش هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه" و نووسیویه‌تی، "كورد له عێراق بۆخۆی نه‌بووه خاوه‌ن وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌غدا رووی چه‌ك و تانك و زریپۆشه‌كانی له كورد كرد".
له‌به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌دا هاتووه، "ئێستاش كوردانی سووریا كه به چاونه‌ترسی پارێزگاری‌یان له‌كۆبانێ كرد، له‌كاتێكدا كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومان ده‌كرێن، به‌ته‌نیا جێماون".
له‌به‌شێكی گوتاره‌كه‌دا نووسراوه، "وادیاره توركیا و رووسیا له ناوچه‌كه زیاتر له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه و، تادێت باڵانسی ئه‌مه‌ریكاش له‌ناوچه‌كه داده‌به‌زێت".
وه‌ك نموونه‌یه‌كیش بۆ به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، "رێكس تیله‌رسن نه‌یده‌ویست میلیشیاكان به پشتگیری ئێران هێرشی سه‌ر كه‌ركووك بكه‌ن، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان كرد! گوێشیان به ئه‌مه‌ریكا نه‌دا، ئێستاش كاتێك هاوكاره‌كه‌یان"توركیا" هێرشی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات، ناتوانێت هه‌ر قسه‌ش بكات".