مێسی بووه یه‌كه‌م یاریزان له ماوه‌ی 10 ساڵ ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات
هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه له ماوه‌ی 10 وه‌رزی رابردوو ئه‌م كاره‌ی مێسی بكات
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به تۆماركردنی ئه‌و 2 گۆڵه‌ی كه له دوایین یاری خۆی له دژی ریال بێتیس تۆماری كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 25 گۆڵ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان، به‌مه‌ش مێسی تاكه یاریزانه ماوه‌ی 10 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك 25 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
لیۆنێل مێسی له ئێستادا به 19 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه، 3 گۆڵیشی له‌م وه‌رزه له جامی شای ئیسپانیاش 2 گۆڵی كردووه.
لیۆنێل مێسی له وه‌رزی 2008 و 2009 توانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 38 گۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنی مێسییه له ماوه‌ی 10 وه‌رزی رابردوو.
به‌رزترین ژماره‌ی گۆڵه‌كانی مێسی له 2011 ـ 2012 بوو كه ئه‌وكات توانی 73 گۆڵ تۆمار بكات.
