رۆناڵدۆ: بڕیاریمداوه‌ یانه‌یه‌ك له‌ ئیسپانیا یان له‌ ئینگلاند بكڕم

رۆناڵدۆ: بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بمناسن، ژیانی خۆم ده‌كه‌م فیلمێك

رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل دەیەوێت یانەیەکی چامپیۆنشیپی ئینگلاند یاخود پلەدووی ئیسپانیا بکرێت و سەرقالی کاری بەرێوەبەرایەتی بێت لە یانەیەک.

رۆنالدۆ له‌ میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدائاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەرپرسانی فێدراسیۆمی تۆپی پێ وڵاتەکەی داوایان لێکردووە لەگەڵ ئەوان کار بکات، بەڵام ئەم پیشەی قەبول نەکردووە.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەم زووانە ژیانی تایبەتی دەكاته‌ بە فیلمێک.

رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: هەمیشە حەزم کردووە لەناو جیهانی تۆپی پێ بەردەوام بم و خۆم سەرقال بکەم، بەڵام پیشە بۆ پیشە جیاوازە و ئیستاش بیرم لەوە کردۆتەوە کە باشتروایە یانەیەک بکرم و خۆمی پێوە سەرقال بکە، لەبەر ئەوەش بریارمداوە کە یانەکەیەکی چامپیۆن شیپ لە ئینگلاند یاخود یانەکەیەکی پلە دوو ئیسپانیا بکرم.

رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: مەبەستم لەو کارە تەنها سەرقال بوون نییە، دەمەوێت کارێکی نوێ لە جیهانی تۆپی پێدا بکەم، سەبارەت بە داواکاری فێدراسیۆنی وڵاتەکەشم، منیش هەمیشە ویستومە خزمەتی تۆپی پێ وڵاتەکەم بکەم، بەڵام تۆ دەتوانیت بە شیوەی جیاواز ئەم کارە بکەیت و منیش ئەم بریارەمداوە.

رۆناڵدۆ گوتیشی: خەلک زۆر لێم دەپرسن دوای واز هێنان لە تۆپی پێ چۆن ژیان بەسەر دەبەیت و بەم هۆیەوە دەمەوێت ژیانم بکەم بە فیلمێک و بڵاوی بکەمەوە، بۆ ئەوەی ئەم خەڵکانە بزانن چۆن دەژیم.