"له یاری داهاتووی بارسا، چاوه‌ڕوانی دووانه‌ی كۆتینهۆ و مێسی بن"
ڤاڵڤێردی بۆ یاری داهاتووی له جامی شا بانگهێشتی كۆتینهۆ ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی بۆ یاریی داهاتووی له جامی شا بانگهێشتی فلیپی كۆتینهۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ـی یه‌نایه‌ری 2018 له به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "له یاری داهاتووی بارسا چاوه‌ڕووانی دووانه‌ی مێسی و كۆتینهۆ بن."
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌نگه كۆتینهۆ له گێمی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بێت، به‌ڵام له گێمی دووه‌م تاقی بكرێته‌وه و یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆی به درێسی بارسێلۆنا له دژی ئیسپانیۆلی پێشووی بكات، كه پێشتر كۆتینهۆ به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی لیڤه‌رپوول روویكردۆته ئیسپانیۆل و 12 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه له لالیگا ئه‌نجام داوه.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئیسپانیۆل ده‌كات، یاری چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئیسپانیۆل ته‌واو بوو.
.jpg)