مێسی ئامۆژگاری ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی ده‌كات له بارسێلۆنا بڕوات
داوای لێ ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه بارسێلۆنا جێبهێڵێت
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ئامۆژگاری پاكۆ ئالكاسێری هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئالكاسێر كردووه و ئامۆژگاری كردووه كه دوای گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی و فلیپی كۆتینهۆ شوێنێك بۆ ئه‌و نه‌ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی به ئالكاسێری گوتووه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرێت پێشوازییان لێ بكات و یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
پاكۆ ئالكاسێری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ڤالێنسیاوه به 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا و تا ئێستا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بكاته‌وه.
ئالكاسێر له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته بارسا، به‌شداری 39 یاری كردووه و 13 گۆڵی كردووه و 7 ئاسیستی هه‌یه.
