سبه‌ی به ‌فه‌رمی ماسكێرانۆ بۆ خولی چینی به‌ڕێده‌كه‌وێت

سبه‌ی به ‌فه‌رمی ماسكێرانۆ بۆ خولی چینی به‌ڕێده‌كه‌وێت

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌فه‌رمی ماسكێرانۆ ناوی له‌ لیستی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌سڕدرێته‌وه‌ و درێسی ژماره‌ 14 بۆ كۆتینیۆ جێده‌هێڵێت.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ یاریزانه‌ ئارجێنیتیه‌كه‌ ده‌چێته‌ خولی چینی.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرای كردووه‌ كۆتینیۆ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری یارییه‌كی بارسێلۆنا ده‌كات و ئاشكرایكردووه‌ یاریزانه‌ بڕازیلیه‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یاری ده‌كات، كه‌ له‌ یاری چووندا بارسا دێربی كه‌ته‌لۆنیای به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند و تووشی یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ بوون

خاڤێر ماسكیرانۆ له‌وه‌ته‌ی له‌ هاوینی 2010 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ به‌بڕی 23 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شداریی 333 یاری له‌گه‌ڵ بارسا كردووه‌ و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه‌ و 8 ئاسیستی هه‌بووه‌.

Fly Erbil Advertisment