چاره‌نووسی كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كلایی بووه‌وه
به ڤیدیۆ...كریستیانۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی ببینه
یانه‌ی ریال مه‌ردید ئاماده‌كارییه‌كانی به به‌شداریی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لیگانیس ئه‌نجام دا كه تێیدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه مه‌شقه‌كانی به‌بێ كێشه ته‌واو كرد.
كریستیانۆ له یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا له لالیگا له خوله‌كی 84 له روومه‌تی تووشی پێكانێكی سه‌خت و زامداربوون بوو، ئه‌و كاته‌ی گۆڵی حه‌وته‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌ڵام ئه‌و پێكانه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م رۆناڵدۆ و ئه‌و یاریزانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی چاوی به‌ته‌واوه‌تی ساڕ‌ێژ نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به‌شداری مه‌شقه‌كانی كرد.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و میوانداریی لیگانیس ده‌كات.