عه‌بادی چه‌ند بڕیارێكی سه‌ربازی گرنگ ده‌دات
عه‌بادی: حه‌شد په‌یوه‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه نوسیوویه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌مزووانه چه‌ند بڕیارێكی سه‌ربازی گرنگ ده‌دات" به‌ڵام ورده‌كاری و جۆری ئه‌و بڕیارانه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه سعوودییه‌كه ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه، بڕیار و رێكاره نوییه‌كانی عه‌بادی، پرسی هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ست ده‌وڵه‌تی تێدایه و ده‌بێت چه‌ك له میلیشیا شیعییه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه كه دژی داعش شه‌ڕیان كرد.
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی، عه‌بادی له كاتی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی میدیایی كوه‌یتی، ده‌رباره‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتوویه‌تی: "ده‌ركردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، رێگه بۆ ده‌وڵه‌ت خۆش ده‌كات كۆنترۆڵی به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌بێت و ملكه‌چی یاسا حكومی و سه‌ربازییه‌كانیان بكات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه كه "پێشتر به‌هۆی جه‌نگی دژی داعشه‌وه حكومه‌ت نه‌یویستووه چه‌ك ته‌نها له ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت، چونكه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌روه بووه‌و تا ئێستاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ماوه، به‌ڵام خواستێكی راسته‌قینه لای هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه تا چه‌كه‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه زۆرترین ئه‌ندامیان له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدایه و ناوچه‌ی شیعه‌نشینن، زیاتر ده‌خوازن ئه‌و كاره بكرێت، چونكه نایانه‌وێت دیارده‌ی چه‌كداریی له‌ناوچه‌كانیان ته‌شه‌نه بكات".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت په‌له له چاره‌سه‌ركردنی پرسی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت هیچ جووڵه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وڵاته‌كه بكه‌ین، چونكه چاره‌سه‌ری داهاتوو جۆریی ده‌بێت و حه‌شد به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێن.