كەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە كاتەكانی شەودا بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی