داعش ده‌ستبه‌رداری "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" ده‌بێت
ئێستا رێكخراوه‌كه بانگه‌شه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی توندڕه‌وی داعش پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی له ده‌ستدا كه له هه‌فته‌كانی دوایدا هێرشی تیرۆریستیان ئه‌نجامداو له جه‌نگه گه‌وره‌و سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كاندا زیانی گه‌وره‌ی له عێراق و سووریا به‌ركه‌وت، تێگه‌یشتنی خۆی بۆ "خه‌لافه‌ت" گۆڕیوه‌و ئێستا به‌دوای خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێن و بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ داعش زیاد بكه‌ن و ده‌ستیان له بانگه‌شه بۆ "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" هه‌ڵگرتووه.
هێشتا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌كه‌نه ئامانج كه به مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیان ناسراوه. هه‌ر بۆیه داعش تیمی بانگه‌شه‌ی پێكهێناوه‌و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رله‌نوێ ئه‌ندام بۆ رێكخراوه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.
له‌م دواییانه‌دا وێنه‌ی پیاوێكی كه‌مئه‌ندامیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه‌و ماڵئاوایی له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و پشتێنی بۆمبڕێژكراو ده‌به‌ستێ و ده‌یه‌وێت خۆی بته‌قێنێته‌وه. ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له چه‌كداره‌كانیان كه به زمانی ئینگلیزی شێوه ئه‌مریكی قسه ده‌كات و داوای په‌یوه‌ستبوونی خه‌ڵك به رێكخراوه شكستخواردووه‌كه‌وه ده‌كات. جگه له‌وه‌ی هێشتا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی هێرشكردنه سه‌ر واشنتن ده‌ده‌ن.
كۆمپانیای "IHS Markit" بۆ شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له بریتانیا، چۆنییه‌تی ساخته‌كردنی هه‌واڵه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ بره‌ودان به كرده تیرۆریستییه‌كان و بانگه‌شه‌ی درووستكردنی"ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشكراكردووه. ئه‌وان په‌یڕه‌وی له رێگه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن تا ئه‌ندام و چه‌كداری نوێ رابكێشنه ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵیان به‌سه‌ریدا هه‌یه. هه‌رچه‌نده پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له جه‌نگه سه‌خته‌كاندا به‌تایبه‌تی له پارێزگای حه‌له‌ب و ره‌ققه و مووسڵیش كوژران، پڕوپاگه‌نده و كاره میدیاییه‌كانی رێكخراوه‌كه، سێ به‌شی كه‌مبووه‌ته‌وه‌و ئێستا داعش تێگه‌یشتنی بۆ "خه‌لافه‌ت" گۆڕیوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له بری وێنه و ڤیدیۆی كاره وه‌حشیگه‌رانه‌كانیان، وێنه و بڵاوكراوه‌ی مێنڕهوانهتر بڵاوكهنهوهو بۆ ئه‌وه‌ش پرۆگرامی فۆتۆشۆپ به‌كارده‌هێنن و ژماره‌ی بڵاوكراوهكانیشیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه زۆربه‌ی په‌یامه‌كانی ئێستایان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی چه‌كداره‌كان و خێزانه‌كانیانه، له كاتێكدا ئێستا داعش له خراپترین كاته‌كانیدایه و له چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی جیاواز و ناوچه‌ی به‌رته‌سكدا ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌و شێوازه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارانی داعش به‌ده‌ست كه‌می خۆراك و پێداوێستییهكانی ژیان و ژێرخانه‌وه ده‌ناڵێنن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئێستا داعش ده‌ستبه‌رداری بانگه‌شه‌كردن بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت بووه‌و سه‌رنجی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر شه‌ڕی به‌رده‌وامه دژی نه‌یاره‌كانی".
چونكه داعش 90% ئه‌و خاكه‌ی له ده‌ستداوه كه تا ساڵی رابردوو له‌ژێر كۆنترۆڵیدا بوو، پێده‌چێت رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی و گۆڕینی بۆ شانه‌ی بچووك و له خۆگرتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گرووپه‌كانی دیكه‌دا بێت كه له گرووپه‌كانی پێشوویان جیابوونه‌ته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه نزیكه‌ی 3 هه‌زار چه‌كداربن.
رۆژانه ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه‌متر ده‌بنه‌وه، چونكه شه‌ممه‌ی رابردوو ته‌نها له شوێنێكی دۆڵی فوراتی ناوه‌ڕاست له سووریا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به جارێك 150 چهكداریانی پێكه‌وه كوشتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه له ناوه‌ڕاستی دۆڵی فورات ئه‌نجامدراوه، چونكه داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان له عێراق و سووریا له ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا به درێژایی دۆڵی فوراتی ناوه‌ڕاست له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه.
ئیراڵ براون، گوته‌بێژی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: "ھێشتا شه‌ڕی قورس به‌رده‌می هه‌یه".