سه‌ركرده‌ی پارتێك كه نیازی قه‌ده‌غه‌كردنی بانگی هه‌بوو ده‌بێته موسڵمان
حزبه‌كه‌ی به دژه ئیسلام ناسراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئارسه‌ر ڤاگنه‌ر، سه‌ركرده له پارتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له پێناو ئه‌ڵمانیا، كه پارتێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه و به گوتاره‌كانی له دژی ئایینی ئیسلام ناسراوه، وازی له پۆسته‌كه‌ی هێناوه و بووه‌ته موسڵمان.
هه‌رچه‌نده ڤاگنه‌ر پۆستی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی له ویلایه‌تی براندنبێرگی رۆژهه‌ڵاتی وڵات جێهێشتووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئاسایی حزبه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه، تا ئێستاش پارتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئیسلام نه‌گۆڕاوه و ده‌ڵێن: "ئیسلام له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا یه‌كناگرێته‌وه" و هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی بانگیش ده‌ده‌ن.
پارتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ، به سێیه‌م گه‌وره‌ترین پارتی ئه‌ڵمانیا له په‌رله‌مان داده‌نرێت، به‌تایبه‌تیش له هه‌ڵبژاردنی سێپتێمبه‌ری رابردوو له‌و وڵاته ئه‌نجامدرا.
پارته‌كه له‌گه‌ڵ ئازادی ئایینی دایه و دانیال فریز، بۆ رۆژنامه‌ی "بیرلینهر تزایتونگ" ده‌ڵێت: "به‌ڕێز ڤاگنه‌ر ده‌توانێت بچێته سه‌ر هه‌ر ئایینێك كه بیه‌وێت"، روونیشی كردووه‌ته‌وه ڤاگنه‌ر ماوه‌ته دوو هه‌فته‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆسته حزبییه‌كه‌ی بووه.
گوته‌بێژه‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: " ڤاگنه‌ر رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر به ویستی خۆی ده‌ستی له ئه‌نجوومه‌نی حزبه‌كه له ولایه‌ته‌كه كێشاوه‌ته‌وه، دواتر زانراوه كه بووه‌ته موسڵمان".