توركیا ھێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر منبج ئه‌نجامدا
پێگه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان له گونده‌واری منبج كردووه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم" چالاكوانه كورد و سوورییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاندووه: "هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، له گونده‌واری شاری منبج، پێگه‌ی ھێزه كوردییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج".
به‌گوێره‌ی زانیاری چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توركیا پێگه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی"ـیان له ده‌وروبه‌ری گوندی ئوم جه‌لوود له گونده‌واری رۆژئاوای منبج بۆمبا‌باران كردووه. به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی زیانه‌كان نییه و هیچ لێدوانێكی فه‌رمیش له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌وه نه‌دراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه بێت، ئه‌و بۆمبتابارانه پاش چه‌ند كاتژمێرێك بووه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا. له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا تره‌مپ هۆشداریی به ئه‌نقه‌ره دابوو كه په‌ره به گرژییه‌كان نه‌دات له باكووری سووریا و نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره، چونكه هێزه‌كانی ئه‌مریكا منبجیان كردووه‌ته یه‌كێك له بنكه‌كانی خۆیان.
#عاجل | مراسلنا: قصف جوي تركي يستهدف مواقع قوات #سوريا الديمقراطية في محيط قرية أم جلود بريف مدينة #منبج الغربي
— HalabToday حلب اليوم (@HalabTodayTV) ٢٤ يناير، ٢٠١٨
مصادر كردية تؤكد أن الطيران التركي قصف أهدافاً للوحدات الكردية في #منبج ومحيطها لأول مرة -لم تؤكد ذلك المصادر الرسمية التركية بعد
— Ismail Shakshak (@ismaelshakshak) ٢٥ يناير، ٢٠١٨
هذا الإعلان جا‌ء بعد ساعات من تذكير ترامب لأردوغان بالاتصال الهاتفي بوجود قوات أمريكية في منبج محذراً من أن استهداف المدينة قد يؤدي لاشتباك تركي أمريكي