رووسیا هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
مۆسكۆ بۆ واشنتۆن: هه‌ر هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به ئێمه به‌بێ وه‌ڵامی كرده‌یی تێناپه‌ڕێت
K24- هه‌ولێر:
سێرگی ریابكۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دانانی سزای نوێ له‌سه‌ر رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن كارێكی له‌م جۆره بكات، مسكۆ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. ریابكۆف گوتیشی: "نابێت پێش رووداوه‌كان بكه‌وین، جارێ چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، بزانین چ بڕیارێك له دژی ئێمه ده‌دات، ئه‌وكات ئێمه‌ش له ئاست بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت. ئێمه تاوتوێی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكی رووسیا كراوه ده‌بن، هه‌ركاتێكیش دۆخه‌كه به‌و ئاسته گه‌یشت كه ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی كرده‌یی دوژمنكارانه له‌دژی مۆسكۆ بدات، ئه‌وا ئێمه‌ش ته‌نیا به‌زاره‌كی هه‌ڵوێستی خۆمان نیشان ناده‌ین، به‌ڵكو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆن هه‌موو بژارده كرده‌ییه‌كان له‌به‌رده‌م ئێمه‌ش كراوه ده‌بن".
ریابكۆف ئاماژه‌ی به راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیاره له 29ی ئه‌م مانگه واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، سێرگی كیسلیاك، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی "ئه‌نجوومه‌نی پیران" و هاوكات باڵیۆزی پێشووی رووسیا له ئه‌مه‌ریكا گوتی: هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له‌مجۆره‌یدا، پێویسته ئێمه‌ش پێشنیازه دیاریكراوه‌كانمان بۆ سزادانی ئه‌مه‌ریكا بخه‌ینه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆمان، به‌ڵام له‌ئێستادا پێویسته چاودێری بكه‌ین و بزانین ئه‌مه‌ریكا چ پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه به‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆن بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیاش نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له ساڵی 2014ـه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك سزایان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند. دواتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئابی رابردوودا پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا فراوانتر ده‌كات.
هه‌ر له ساڵی 2014ـه‌وه، به‌هۆی دۆخی ئۆكراینا و نیمچه‌دووره‌ی كریمیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا گرژی تێكه‌وتووه، له‌كاتێكدا رۆژئاوا مۆسكۆ به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئۆكراینا تۆمه‌تبار ده‌كات و، كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند. له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێ مادده‌ی خۆراكی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه قه‌ده‌غه‌كردووه.