دوو مووشه‌ك له ناوچه‌ی ره‌یحانلی باكووری كوردستان كه‌وتنه خواره‌وه
گومان له‌شوێنی راسته‌قینه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌ی ره‌یحانلیی باكووری كوردستان له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان: دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی ره‌یحانلی كران و، له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا كه‌وتنه خواره‌وه.
هه‌وره‌ها په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی پشتڕاست كرده‌وه، له‌و بۆردومانه‌دا ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مه جاری دووه‌مه كه ناوچه‌ی ره‌یحانلی به مووشه‌ك بۆردومان ده‌كرێت، به‌ر له دوو رۆژیش چه‌ند مووشه‌كێك له‌و ناوچه‌یه كه‌وتنه خواره‌وه، هه‌روه‌ها دوێنێش مووشه‌كێكی دیكه به‌ر مزگه‌فتێكی شاری كلیسی باكووری كوردستان كه‌وت، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌رچه‌نده سوپای توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و مووشه‌كانه له ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه گومانیان له شوێنی راسته‌قینه‌ی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه هه‌یه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و مووشه‌كانه ته‌نیا توانای بڕینی مه‌ودای 12 كیلۆمه‌تریان هه‌یه، له‌كاتێكدا مه‌ودای نێوان عه‌فرین و ره‌یحانلی چه‌ندین جار له‌و پێوه‌ره زیاتره.