له‌به‌ر ئه‌م پێنج هۆكاره رووسيا به‌رامبه‌ر هێرشى توركيا بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه
هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بۆ دامه‌زراندنى سوپايه‌كى 30 هه‌زار كه‌سى بۆ كورده‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى توركيايه بۆ سه‌ر عفرين
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (Vzgliyad)ى رووسى بڵاويكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بۆ دامه‌زراندنى سوپايه‌كى 30 هه‌زار كه‌سى بۆ كورده‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى توركيايه بۆ سه‌ر عفرين.
له عفرين، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاواى رووبار‌ى فورات، هه‌ژموونى رووسيا باڵاده‌سته و سه‌ربازانى رووسيا له شاره‌كه بوون، پێش ئه‌وه‌ى سوپاى توركيا ده‌ست به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆن بكات.
كشانه‌وه‌ى سه‌ربازى رووسيا له شاره‌كه بووه‌ته جێى نيگه‌رانى هێزه كوردييه‌كان و ئه‌وان رووسيايان به "خيانه‌ت"كردن له كورد تۆمه‌تبار كرد.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "كورده‌كان هه‌وڵيانده‌دا يارى به هه‌ردوو لايه‌نى رووسى و ئه‌مريكى بكه‌ن. به ئاواتى ئه‌وه‌ى ده‌ستيان به ئۆتۆنۆمى يان ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له باكوورى سووريا بگات".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "به‌شێكى هێزه كوردييه‌كان به شێوه‌يه‌كى بره‌فراوان له‌گه‌ڵ واشنتن بوون. ئه‌مريكا زۆر به‌ڵێنى پێدابوون، كه له توانايدا نه‌بوو جێبه‌جێيان بكات، له‌وانه‌ش به‌ڵێنى ئۆتۆنۆمى، چونكه ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى په‌يوه‌سته به ره‌زامه‌ندى سووريا و ئێرانه‌وه. هه‌روه‌ها رووسياش رۆڵێكى گه‌وره هه‌يه به‌و پێيه‌ى هاوپه‌يمانى سووريايه و بزوێنه‌رى په‌يوه‌ندى سێ وڵاتى توركيا و سووريا و ئێرانه".
بۆچى رووسيا دژى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى توركيا نه‌بوو
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، رووسيا "پێشنيازى بۆ كورده‌كان كردووه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌ددا بمێننه‌وه و خۆبه‌ڕێوبه‌ريان بۆ دابين بكرێت. رووسياش به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداون له‌گه‌ڵ سووريا و توركيا له باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه قسه بكات".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "به‌ڵام كورده‌كان پێيان باشتر بوو به شوێن به‌ڵێنى ئه‌مريكا بكه‌ون. ئه‌وه‌ش تووڕه‌يى توركياى لێكه‌وته‌وه. له ئه‌نجاميدا ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون ده‌ستيپێكرد، له به‌رامبه‌ريشدا رووسيا رووبه‌ڕووى توركه‌كان نه‌بوويه‌وه. چونكه وايده‌بينێت ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامى ئه‌رێنى له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا هه‌يه".
ئه‌نجامه ئه‌رێنييه‌كانى بۆ رووسيا
يه‌كه‌م: كۆتايهێنان به هيوا و ئاواتى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان له سووريا. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن، داواى دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى ئارامى كردووه كه درێژييه‌كه‌ى ته‌نيا 30 كيلۆمه‌تره. ئه‌وه‌شى وتووه: ئه‌مريكا نايه‌وێت رووبه‌ڕووى توركيا ببێته‌وه له باكوورى سووريا. هه‌روه‌ها ئه‌مريكا ناتوانێت ئه‌و به‌شه‌ى سووريا به‌جێبهێڵێت. هه‌ر بۆيه هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، ته‌نيا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستبه‌ردارى پێكهێنانى سوپايه‌كى كوردى گه‌وره ببێت. هه‌نگاوى داهاتوو، هه‌وڵده‌درێت ئه‌مريكا له‌و به‌شه‌ى سووريا وه‌ده‌ر بنرێت. به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه رووسييه‌كه.
دووه‌م: ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى توركيا، پاڵ به كورده‌كانه‌وه ده‌نێت له‌گه‌ڵ سووريا بكه‌ونه گفتوگۆ و دانووستان. هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا ناچاريان ده‌كات به دواى شوێنپێيه‌كدا بگه‌ڕێن له‌ناو سنوورى سووريا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه ديمه‌شق و مۆسكۆ ده‌توانن ده‌سته‌به‌رى ئاسايش و ئارامى سنووره‌كان بده‌نه توركه‌كان. هه‌روه‌ها پارێزگارى سنووره‌كان بكه‌ن له كرده‌وه‌ى تيرۆريستى دژ به توركيا و له‌وه‌شدا سووريا به ئاسانى ده‌توانێت پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌ى بكات.
سێيه‌م: پێشتر هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له نێوان رووسيا و توركيا له باره‌ى ئۆپراسيۆنه‌كه‌وه كراوه. ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگى توركيا و رووسيا زياتر به‌هێز ده‌كات. هه‌رچه‌نده هه‌ماهه‌نگى سياسى نێوان ئه‌و دوو وڵاته زياتر بێت، كارلێكى نێوانيان پتر هه‌ڵده‌كشێت.
پێنج ئامانجى رووسيا دێنه دى
ئۆپراسيۆنى توركيا بۆ سه‌ر كورده‌كان ئه‌م پێنج ئامانجه بۆ رووسه‌كان به‌ديده‌هێنێت:
يه‌كه‌م: سووريا به يه‌كپارچه‌يى و به بێ بوونى هێزى بيانى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه.
دووه‌م: به‌هێزكردنى له‌يه‌كتێگه‌يشتن و متمانه‌ى هاوبه‌ش له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا.
سێيه‌م: په‌يوه‌ندى سێ لايه‌نى نێوان رووسيا، ئێران و توركيا ده‌سته‌به‌رى ئاشتى له سووريا ده‌كات.
چواره‌م: توركيا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بات سه‌ربه‌خۆيى خۆى به‌رامبه‌ر به ئه‌مريكا پته‌و بكات و هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه بنێت له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) ده‌ربچێت.
پێنجه‌م: كورده‌كانى سووريا مافى خۆبه‌ڕێوبه‌رييه‌كى سنوورداريان ده‌درێتێ. له پاڵ هه‌ندێك ده‌سته‌به‌رى مافه‌كانيان به بێ ئه‌وه‌ى سووريا دابه‌ش ببێت.
له‌م روانگه‌يه‌وه، هێرشه‌كه‌ى توركيا بۆ سه‌ر عفرين پێگه‌ى رووسه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هێزتر ده‌كات و ده‌بێته هۆى پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندى مۆسكۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و گێڕانى رۆڵى سه‌ره‌كى له چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكى و ململانێ ناوخۆيى و هه‌رێمايه‌تييه‌كان.
سه‌رچاوه: هاف پۆست
و: ئ.ر