توركيا ئامارى كوژراوه‌كانى سوپا و به‌رهه‌ڵستكاره هاوپه‌يمانه‌كانى بڵاوكرده‌وه
سێ سه‌ربازى توركيا بێ سه‌روشوێنن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا له حه‌وته‌م رۆژى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عفرين ئامارى زيانه گيانييه‌كانى سوپا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركياى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، 130 سه‌رباز و چه‌كدار بوونه‌ته قوربانى.
ئەحمەد دەمیرجان، وەزیری تەندروستی تورکیا گوتى: "لە ئۆپەراسیۆنی عفرین 130 سەربازی وڵاتەکەیان و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا برینداربوون".
گوتیشی: "بەشی زۆری بریندارەکانەکان برینەکانیان سەخت نییە و تاوەکو ئێستا 82 بریندار دوای چارەسەری رەوانەی ماڵەوە کراون، ئێستا چارەسەرکردنی 48 چەکداری سوپای سووریای ئازاد لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان بەردەوامە".
وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکراشیکرد کە تاوەکو ئێستا سێ سەربازی وڵاتەکەیان کوژراون و سێ سەربازی دیکەشیان دیار نین، هاوکات 11 چەکداری سوپای سووریای ئازادیش کوژراون.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاماره دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئاشكرايكرد، 8 سه‌ربازى توركيا له شه‌ڕى عفرين كوژراوون.
سه‌باره‌ت به‌و سێ سه‌ربازه‌ى كه چاره‌نووسيان ديار نييه، وه‌زيرى ته‌ندرووستى توركيا هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كرده‌وه.
تا ئێستا نه‌زانراوه ئايا ئه‌و سه‌ربازانه كوژراوون و ته‌رمه‌كانيان له‌به‌رده‌ست يه‌په‌گه‌دايه ياخود به‌ديل گيراوون.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن. هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له ره‌وشى عفرين داوايان كرد، "ره‌وشى ناوچه‌كه هێور بكرێته‌وه".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان.
و:ئ.ر