ئه‌ردوغان: كرده سه‌ربازییه‌كانمان تا سنووری عێراق فراوان ده‌كه‌ین
پێشبینی ده‌كرێت له ئۆپه‌راسیۆنی مونبج هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی سوپای توركیا ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆكی توركیا بهڵێنیدا، سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا له تیرۆریستان پاك بكاته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌نقه‌ره ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی كه ئێستا له ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات فراوان ده‌كات، تا ده‌گاته سنووری عێراق.
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا ئه‌ردوغان گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون له رۆژئاوا له عه‌فرینه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی مونبج له رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ئه‌و پلانه‌ی توركیای بۆ هێرشكردنه سه‌ر مونبج به ئه‌سته‌م زانیوه، چونكه پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له مونبج جێگیر كراون، رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌ردوغان جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه سڵ ناكه‌نه‌وه تا ته‌واوی ئامانجه‌كانیان دهپێكێنن"، و گوتیشی "شه‌ڕی ئێمه ناوه‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بینه كه تا سنووری عێراق هیچ تیرۆریستێكی لێ نه‌ماوه".
له‌كاتێكدا مونبج له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كاندایه و ده‌كه‌وێته دووری 100 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرینه‌وه، هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هێزه‌كانی توركیا به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نقه‌ره داوای له واشنتۆن كردبوو، هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بوه‌ستێنێت، یانیش ده‌بێت به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه رازی بێت.
له‌كاتێكدا هه‌ڵوێستی واشنتۆن كه یه‌په‌گه به هاوبه‌شێكی گرنگ له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا ده‌زانێت، توركیای نیگه‌ران كردووه و، ئه‌نقه‌ره‌ش یه‌په‌گه به باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه له سووریا ده‌زانێت و به تیرۆرست ناوی ده‌بات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر بن.
ماوه‌ی 7 رۆژه سوپای توركیا هێرشه ئاسمانیی و بۆردومانه‌كانیان له‌ژێر ناوژی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتون" بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و ده‌وروبه‌ری چڕ كردۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه هیچ پێشڕه‌وییه‌ك بكات. ئه‌مه‌ش وایكرد، دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان بكات و، له نزیكه‌وه ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانی ببینێت.