له ناوچه‌كانی عه‌فرین شه‌ڕێكی سه‌خته
ھێرشی سه‌ر عه‌فرین پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/1/2018 شه‌ڕیكی سه‌خت له‌نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌ستیپیكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هاوار كه له یه‌په‌گه‌وه نزیكن، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و سووریای دیموكراتی له‌گةڵ سوپای توركیا و میلیشاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ڕه‌كه له گونده‌كانی ناوچه‌ی راجوی له كانتۆنی عه‌فرینه.
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوونیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌مرۆ ئۆپراسیۆنه‌كه پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی دووه‌مییه‌وه.