سەركردایەتی یەكێتی كۆنابێتەوە
"دەبێ زۆرترین كۆدەنگی لەسەر ئەم پرسانە بێت"
K24 - ھەولێر
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشمانی كوردستان بۆ بڕیاردان لە دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراو بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لە زاری ئەندامێكی سەركردایەتی حزبەكەی بڵاویكردەوە: "به مه‌به‌ستی كۆده‌نگی زیاتر له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "ئه‌و پرسانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێن گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویست ده‌كات زۆرترین كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروستببێت".
پێشتر یەكێتی رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بڕیار لە دانانی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی دەدەن كە لە دوا كۆبوونەوەیاندا بڕیاریانداوە كۆسرەت رەسوڵ و 10 ئەندامی دیكەی سەركردایەتی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی دیار دەكرێن تا بەستنی كۆنگرە.