شه‌ڕی داعش گه‌یشته ئێران
چه‌كداره‌كانی داعش له سنووری عێراقه‌وه دزه‌یان كردۆته ناو خاكی ئێران
K24- هه‌ولێر:
په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی باره‌گای نه‌جه‌ف ئه‌شره‌فی هێزه پیاده‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان گروپێكی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری عێراق روویدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كه له ئاژانسی ئێرنا بڵاوكرایه‌وه، گروپێكی چه‌كدارانی داعش كه له 21 چه‌كدار پێكهاتبوون، له‌عێراقه‌وه دزه‌یان كردۆته ناو خاكی ئێران و، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌ی هێزه پیاده‌كانی سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها ئێرنا نووسیویه‌تی، زۆربه‌ی چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام به‌شێك له‌و چه‌كدارانه خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و تائێستاش شه‌ڕ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.