ئه‌ردوغان: وڵاته‌كه‌مان بۆ ئێمه بچووكه
سه‌رۆكی توركیا: سنووره فیزیكییه‌كانی توركیا شتێكه و ئه‌وه‌ی ناو دڵی ئێمه‌ش شتێكی دیكه‌یه .. له‌وانه‌یه ئیمراپتۆریه‌ت بێت
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كرنگره‌یه‌كدا كه تایبه‌ت به گه‌نجانی ئاكه‌په له‌شاری كۆجا ئه‌لی رێكخرابوو، جه‌ختی كرده‌وه، تا عه‌فرین ده‌چین و خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ئیدله‌بیش.
ئه‌ردوغان گوتی: "ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین و گه‌لیش به‌دواماندا دێت، ئێمه وا ده‌كه‌ین، توركیا به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ی، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاتدار بووه و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ بووه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین. به‌رامبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانه ده‌ركییه‌كان چیتر دان به‌خۆماندا ناگرین، چه‌قوو گه‌یشته ئێسقان! سنووره فیزیكییه‌كانمان شتێكن و ئه‌و سنوورانه‌ی له‌ناو دڵی ئێمه‌شدایه شتێكی جیاوازتره، كاتێك له وڵاتانی دیكه گوڵ ده‌پشكون، لای ئێمه به‌فر ده‌بارێت...".
ئه‌ردوغان ده‌شڵێت: "كێ ئه‌و سنوورانه‌ی بۆئێمه دیزاین كردووه؟ ئه‌و سنوورانه بۆئێمه بچووكن، چاومان له‌خاكی هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵام له‌و سنوورانه‌ی له‌ناو دڵی ئێمه‌دا هه‌یه، ئێمه رێگه ناده‌ین ته‌عه‌دا له براكانمان بكرێت".
له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌ردوغان پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیای وه‌رگرتووه و، به‌تایبه‌تیش دوای گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی له ساڵی 2017 بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، كه بڕیاره له ساڵی 2019 بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردن، زۆربه‌ی ئاماژه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وا ده‌ری ده‌خه‌ن، كه ئه‌ردوغان ده‌یه‌وێت دووباره كار به په‌یڕه‌وی ئیمپراتۆریه‌تی پێشووی عوسمانیه‌كان بكات، هه‌میشه سیاسه‌تمه‌داران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ردوغان خه‌ون به ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ده‌بینێت، ئه‌ویش ته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌تێكی نوێییه، كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیاشه‌وه هه‌بێت.