سوپای سووریای ئازاد هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرد
توركیا: رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ئاگادارن
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای سووریای ئازاد، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرد.
پێشتریش تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینی بۆردومان كرد و ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا ناسراون و له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، هێرشی زه‌مینی ده‌ستیپێكرد.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا مونبج به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسانی باڵای توركیاش به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"، ئه‌مه‌ریكا و رووسیای ئاگادار كراونه‌ته‌وه.