رووسيا له عفرين ده‌كشێته‌وه
توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرشى سه‌ر عفرين ته‌واو كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا (ئه‌نادۆڵ)، بڵاويكرده‌وه، سوپاى رووسيا له شارى عفرين ده‌ستيكرد به كشانه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه ورده‌كارى زياترى پرۆسه‌ى پاشه‌كشێى سوپاى رووسياى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سووپاى رووسيا له عفرين له كاتێكدايه كه توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرشى سه‌ر عفرين ته‌واو كردووه.
هاوكات تۆپخانه‌كانى توركيا له شه‌وى رابردووه‌وه به‌رده‌وام تۆپبارانى شارى عفرين و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ن.
كشانه‌وه‌ى رووسيا له عفرين دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا و توركيا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى به‌كارهێنانى ئاسمانى عفرين كراوه له لايه‌ن توركياوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت فڕۆكه‌ى جه‌نگى له دژى يه‌په‌گه به‌كاربهێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورك، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ينيدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركيا به نيازى دانانى تاكتيكى تايبه‌تن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى عفرين.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: فه‌رمانده‌يى ئه‌ركانى سوپاى توركيا پلانى سه‌ره‌تايى پرۆسهكهى گه‌ڵاڵه كردووه.
ئاشكراشيكردووه، پلانه‌كه پێكهاتووه له چه‌ند قۆناغێك و جوگرافيا و سرووشتى ناوچه‌كه و شێوازى شه‌ڕ له‌و ناوچانه ده‌ستنيشانكراوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، فه‌رمانده‌كان بڕوايان وايه له قۆناغى يه‌كه‌مى ئۆپراسيۆنهكهدا هێزه‌كانى يه‌په‌گه به‌ره‌نگارى سوپا نابنه‌وه.
رۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورك له زارى سه‌رچاوه سهربازييهكانييهوه باسى له‌وه‌شكردووه، فه‌رمانده‌كان له‌و بڕوايه‌دان يه‌په‌گه ده‌كشێته‌وه بۆ ناو شارى عفرين و له‌وێ خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى توركيا ئاماده ده‌كات.
فه‌رمانده‌يه‌كى مه‌يدانى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، چه‌كى پێشكه‌وتوو و نيشانه شكێنى زيره‌ك بۆ لێدانى يه‌په‌گه به‌كارده‌هێنين.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، بڕيارى كۆتايى هێشتا نه‌دراوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه شاندێكى ئه‌ركانى توركيا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى رووسيا له مۆسكۆ كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و مهسهلهيه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌گه‌ر رووسيا ره‌زامه‌ندى بدات بۆ به‌كارهێنانى ئاسمانى عفرين، ئه‌وا ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى سوپاى توركيا ئاسان ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه كۆى گشتى ئۆپراسيۆنه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و كاتى زياترى ده‌وێت و سوپاى توركيا پێويستى به‌وه هه‌يه مووشه‌كى زه‌وى – زه‌وى ئاراسته‌كراو به لێزه‌ر به‌كاربهێنێت.