پێنتاگۆن ره‌تيكرده‌وه چه‌كى دژه فڕۆكه‌ى دابێته شه‌ڕڤانانى عفرين
ئه‌مريكا چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى نه‌داوه‌ته هاوپه‌يمانه كورده‌كانى له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) ره‌تيكرده‌وه، مووشه‌كى زه‌وى ئاسمان و چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى دابێته شه‌ڕڤانانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له عفرين.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا ئه‌دريان رانكين رايگه‌ياند، ئه‌مريكا چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى نه‌داوه‌ته هاوپه‌يمانه كورده‌كانى له سووريا.
ئه‌م لێدوانه‌ش دواى ئه‌وه هات، ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا كه له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت، هه‌واڵێكيان بڵاوكرده‌وه و رايانگه‌ياند، هه‌فته‌ى رابردوو، يه‌په‌گه كاروانێكى چه‌كى دژه فڕۆكه و به‌رگرى ئاسمانى له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پێگه‌يشتووه و ئه‌و چه‌كانه گه‌يه‌ندراونه‌ته عفرين.
ده‌نگۆى ئه‌وه‌شيان بڵاوكردبوويه‌وه، كه ئه‌و چه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ئه‌مريكا راده‌ستى كورده‌كانى هاوپه‌يمانى كردووه.
توركيا بڕياريداوه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى سوورياى ئازاد له‌شكركێشى بكاته سه‌ر شارى عفرين و منبج كه له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى يه‌په‌گه‌دايه.