توركيا به‌رپرس بۆ شاره‌كانى سووريا داده‌نێت
به‌رپرسى ئه‌منى بۆ 3 شارى سووريا له لايه‌ن توركياوه دانراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى توركيا، سليمان سويلو رايگه‌ياند، سێ به‌ڕێوبه‌ر و به‌رپرسى ئه‌منى بۆ 3 شارى سووريا له لايه‌ن توركياوه دانراوون.
رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى له سه‌ر زارى وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاويكرده‌وه، سويلۆ رايگه‌ياندووه، توركيا به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌رى ئه‌منى بۆ شاره‌كانى ئه‌عزاز و جه‌رابلووس و مارع له باكوورى سووريا داناوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه له لايه‌ن توركياوه له 2017ه‌وه له چوارچێوه‌ى ئۆپراسيۆنى (قه‌ڵغانى فورات) ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات، له 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016 ده‌ستيپێكرد و سوپاى توركيا ده‌ستيگرت به‌سه‌ر سێگۆشه‌ى جه‌رابلووس و ئه‌عزاز و باب دا.
سوپاى توركيا له 20ى ئه‌م مانگه‌شدا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عفرين ده‌ستپێكردووه و ئامانجى ئه‌وه‌يه له ميانه‌يدا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر به‌رزاييه‌كانى شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان و به‌ربه‌ستێكى ئه‌منى به رووى سنوورى وڵاته‌كه‌يدا درووست بكات و به قوڵايى 30 كيلۆمه‌تر بچێته ناو خاكى سوورياوه و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه بگاته منبج.