سوپاى توركيا: ئه‌مڕۆ 13 فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆمبابارانى عفرينيان كردووه
شه‌ڕى عفرين پێ ده‌نێته رۆژى دهيهمييهوه و هه‌سه‌ده پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى توركيا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى عفرين پێده‌نێته رۆژى دهيهمييهوه و ئه‌مڕۆ به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام 13 فڕۆكه بۆمبابارانى شاره‌كه‌يان كردووه.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى 9 رۆژى شه‌ڕدا 73 چه‌كدارى په‌يه‌ده كوژراون، كه ئه‌و به "تيرۆريست" ناوى بردوون.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ 20 ئامانج له عفرين پێكراون، كه به‌شێكيان كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و حه‌شارگه بوونه.
هه‌روه‌ها هاتووه: 13 فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌رده‌وام بۆمبابارانى ناوچه‌كانيان كردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، سه‌ربازێكى توركيا بريندار بووه و چه‌كدارێكى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" كه هاوپه‌يمانى سوپاى توركيان كوژراوه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويانكرده‌وه، له گوندى كوبلهى سه‌ر به ناحيهى شێراواى كه‌رتى عفرين له ئاكامى بۆمبابارانى سوپاى توركيا خێزانێكى ئاواره‌ى ئيدلب كراونه‌ته ئامانج و له ئاكامدا 8 هاووڵاتى ئاواره گيانيان له‌ده‌ستدا و 4ى ديكه بريندار بوون، كه ئه‌ندامى يه‌ك خێزان بوون بريندار بوون.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، سايتى رووسياليه‌وم بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييهكان سوپاى توركيا شوێنه‌وارى په‌رستگه‌ى مێژوويى عهيندارهى نزيك عفرينى وێران كردووه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وێرانكردنى ئه‌و په‌رستگه مێژووييه‌ى به "ده‌ستدرێژى رژێمى توركيا له‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژووييهكانى ده‌وروبه‌رى باكوورى حه‌له‌ب" وه‌سفكردووه.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه ئيدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى سوپاى توركياى كردووه و داواشى له ناوه‌ند و لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى بوارى پاراستنى شوێنه‌وار كردووه، فشار بخه‌نه سه‌ر توركيا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى له‌و شێوه‌يه دژى شوێنه‌واره مێژووييهكانى سنوورى عفرين دووباره نه‌كاته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌و كرده‌وه‌يه ده‌رخه‌رى مه‌وداى رق و قين و بێ ژيارى رژێمى توركيايه له هه‌مبه‌ر ناسنامه‌ى سووريا و رابردوو و ئێستا و داهاتووى گه‌لى سووريا".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، هيچ ئامانجێكى سه‌ربازى له ده‌وروبه‌ر و نزيكى ئه‌و پهرستگهيه نييه و به مه‌به‌ست له لايه‌ن توركياوه كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و پهرستگهيه ته‌نيا شوێن نييه كه له لايه‌ن توركياوه وێران كراوه، به‌ڵكو ناوچه‌ى شوێنه‌وارى ديكه‌ش كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى چالاكانى سه‌ر به روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌واره مێژووييه زيانێكى زۆرى ماددى به‌ركه‌وتووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێياندا راده‌ى ئه‌و زيانانه ده‌رده‌كه‌ون، كه به‌ر شوێنه‌واره مێژووييهكانى مزگه‌وتى سه‌لاحه‌دين ئه‌يوبى و گۆڕستانى جندرێسى باشوورى خۆرئاواى عفرين كه‌وتوون.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵده‌رى هاوار، گرته‌ى ڤيديۆيى زيانه‌كانى پهرستگهكهى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و شوێنه‌واره مێژووييه‌ى ناوچه‌كه شێوێندراوه.
په‌رستگه‌ى عهينداره له 1982 دۆزراوه‌ته‌وه و به هه‌ڵكۆڵين و نه‌خش و نيگاره ناوازه‌كانى سه‌ر به‌ردى بازلتى ناسراوه و ته‌مه‌نى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا.
له ئاستى مهيدانيش هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ره‌تيكرده‌وه سوپاى توركيا ده‌ستى گرتبێت به‌سه‌ر گوندى قه‌سته‌ل جندۆ له باشوورى كێوى برساياى ناوچه‌ى عفرين.
پێشتر ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له نۆيه‌م رۆژى شه‌ڕى عفريندا، سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له "سووپاى ئازادى سووريا" ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر كێوى بهرسايا و گوندى قه‌سته‌ل جندۆ.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكردبووه‌وه كه له نۆيه‌م رۆژى شه‌ڕدا 18 خاڵى سه‌ربازى له سنوورى عفرين ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ناوه‌ندى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر گوندى (كفرى گر)ى سه‌ر به ناحيهى راجۆ شكستيان پێهێنراوه و هێرشبه‌ره‌كان ناچار كراوون له مه‌يدانى شه‌ڕ رابكه‌ن.
هه‌سه‌ده راشيگه‌ياند، هێرشى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر گرد قه‌سته‌ل شكستيپێهێنراوه و زيانێكى گه‌وره‌ش له هێرشبه‌ره‌كان كه‌وتووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌سه‌ده دووپاتيكردووه‌ته‌وه، "دواى شكستهێنانى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ندينجار گوندى گۆدهى سه‌ر به ناحيهى راجۆيان بۆمبابارانكردووه".
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه نۆيه‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.