یەكێتی بڕیار لە دەستەی بەڕێوەبردن دەدات
كۆسرەت رەسوڵ و 10 ئەندامی دیكەی سەركردایەتی دیار دەكرێن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوەو دەستەیەك بۆ بەرێوەبردنی یەكێتی ھەڵدەبژێرێت.
بارزان ئەحمەد كوردە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی بۆ بڕیاردان لەسەر دانانی دەستەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی كۆدەبێتەوە، بڕیاریشە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا رۆژی بەستنی كۆنگرە دیار بكرێت".
دوای ھەوڵێكی زۆر، لە ھەفتەی رابردوودا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دوو كۆبوونەوەی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەی دواییدا بڕیاردرا كه 10 كهس له ئهندامانی سهركردایهتی لهگهڵ كۆسرهت رهسوڵ بۆ راییكردنی كارهكانی یهكێتی دهستنیشان بكرێن.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی كێشەناوخۆییەكانی ئەو حزبە زیاتر پەرەیان سەندووە، بەرھەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی راگەیاندوو، ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری راگەیاند.