يه‌په‌گه ره‌تيكرده‌وه سوپاى توركيا ده‌ستى به‌سه‌ر دوو گونددا گرتبێت
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى عه‌فرين، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێشڕه‌ويان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى عه‌فرين، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێشڕه‌ويان كردووه، له به‌رامبه‌ردا يه‌په‌گه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
ميدياى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ گونده‌كانى خه‌ليل، ساغى ئوشاغى ميحوه‌رى باكوورى خۆرئاواى عه‌فرين له ناحيهى راجۆ كۆنترۆڵ كراون و هه‌روه‌ها خاڵى 915ى ستراتيژى كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ناحيهى راجۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه، به‌ڵام يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، بروسك حه‌سه‌كه، فه‌رمانده‌ى يه‌په‌گه له عه‌فرين رايگه‌ياند، به درێژايى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌و ناوچانه به‌رده‌وام بووه و شه‌ڕڤانانى كورد رێگه‌يان نه‌داوه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێشڕه‌وى بكه‌ن.
به‌رگرى شه‌ڕڤانانى كورد له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ به شێوه‌يه‌كى چڕ سوپاى توركيا تۆپبارانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێڵى به‌رگرى شه‌ڕڤانانى كردووه و هێليكۆپته‌رى جۆرى "ئه‌تاك"ـى درووستكراوى توركياى به‌كارهێناوه، كه تواناى پێكانى ئامانجى وردى له زه‌وى هه‌يه.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه يازده‌يه‌م رۆژييه‌وه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.