بۆ پرسی بوودجه عه‌بادی ده‌چێته په‌رله‌مان
په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بوودجه و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە حه‌یده‌ر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شداری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات .
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 31/1/2018 جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ و یاسای ھەڵبژاردنه‌كان كۆدەبێتەوە و بڕیارە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەشداری دانیشتنەكە بكات.
هاوكات، فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: تا ئێستا وه‌ڵامێكی گونجاویان له حكومه‌ت سه‌باره‌ت به بودجه وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌و وهڵامانهشی تا ئێستا وه‌ریانگرتووه، لۆژیكی و ده‌ستووری نه‌بوون، به‌ڵكو وه‌ڵامی سیاسی بوون.
دوێنێ، عەبادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یه‌دا رایگەیاند: بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده، ده‌چێته په‌رله‌مان و پرۆژه‌ی بودجه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران تاتوێ ده‌كات.