ماكرۆن له باره‌ی عه‌فرینه‌وه هۆشداری ده‌داته توركیا
نابێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ببێته بیانوو بۆ داگیركاری
K24 – هه‌ولێر:
ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" هۆشداری ده‌داته توركیا و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت ئه‌و ئۆپراسیۆنه ببێته بیانوو بۆ داگیركردنی "باكووری سووریا".
ماكرۆن داواش له ئه‌نقه‌ره ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی كرده سه‌ربازییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بكات.
ئاژانسى هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماكرۆن له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه رێچكه‌یه‌كی جیا بگرێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تیرۆر له‌سه‌ر سنووری توركیا و ببێته داگیركاری، ده‌بێته كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ ئێمه".
پێشتریش جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئامانجى توركيا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ده‌ستیپێكردووه، داگیركردنی سووریا بێت، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره دووچاری "شه‌رمه‌زاری" ده‌بێت و پێشتریش وڵاته‌كه‌ی توركیای له‌و بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 12 رۆژه، سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپیكردووه به ناوی "چڵه زه‌یتوون" و تێیدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری كانتۆنی جه‌زیره‌ش، تا ئێستا 100 هاووڵاتی سڤیل، به هۆی بۆدرومانه‌كان شه‌هید بوونه و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.