رووسيا: سه‌دان هاووڵاتى مه‌ده‌نى به هۆى هێرشه‌كانى توركياوه گيانيان له‌ده‌ستداوه
رۆژ له دواى رۆژ ره‌وشى مرۆيى شارى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى خراپتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا رايگه‌ياند، به هۆى هێرشه‌كانى سوپاى توركياوه بۆ سه‌ر عه‌فرين سه‌دان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئينتهرفاكسى رووسى له زارى زاخارۆڤاوه بڵاويكرده‌وه، توركيا سه‌دان هاووڵاتى مه‌ده‌نى عه‌فرينى كردووه‌ته قوربانى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكى رێكخراوى مانگى سوورى كوردى له عه‌فرين، نورى قه‌نبه‌ر رايگه‌ياند، رۆژ له دواى رۆژ ره‌وشى مرۆيى شارى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى خراپتر ده‌بێت.
قه‌نبه‌ر گوتيشى: "به هۆى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركياوه جوڵه‌ى نێوان ناوچه‌كانى جندرێس، راجۆ، بولبول و سه‌رجه‌م گونده سنوورييه‌كان په‌كى كه‌وتووه".
سه‌رۆكى رێكخراوى مانگى سوورى كوردى له لێدوانێكدا بۆ سكاى نيوزى عه‌ره‌بى گوتيشى: "هه‌زاران هاووڵاتى نيشته‌جێى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى ماوه‌ى 10 رۆژه له ژێر زه‌مين و ئه‌شكه‌وت و ناوچه ناشياوهكان بۆ نيشته‌جێبوون ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كانى ژيان بێبه‌شن".
هه‌روه‌ها گوتى: "دابينكردنى خواردن و خواردنه‌وه له‌و ناوچانه و له‌م رۆژانه كارێكى زۆر مه‌ترسيدار و پڕ سه‌ركێشييه".
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى 9 رۆژى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، 55 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه. له‌و ژماره‌يه، 15يان منداڵ بوونه. هه‌روه‌ها 142 هاووڵاتى ديكه كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن و هاووڵاتى به‌ساڵاچوو بوونه بريندار بوون، كه هيچ پهيوهندييهكيان به شه‌ڕ و كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانه‌وه نه‌بووه.
قه‌نبه‌ر داواشى له هێزه‌كانى توركيا كرد، ده‌ست له بۆمبابارانكردنى هاووڵاتى مه‌ده‌نى هه‌ڵبگرن و بۆمبا‌باران و تۆپبارانى ههڕهمهكيانه بوه‌ستێنن و شه‌ڕى دژ به بێ‌تاوان و هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى رابگرن.
به هۆى زۆرى ژماره‌ى قوربانييهكانهوه، نه‌خۆشخانه‌كانى عه‌فرين پڕ بوونه له‌و هاووڵاتييه بريندارانهى له ناوچه جياجياكانهوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نووسينگهى هه‌ماهه‌نگى بۆ كاروبارى مرۆيى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ره‌وشى مه‌ده‌نييه‌كانى عه‌فرينه‌وه ده‌ربڕى.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان 324 هه‌زار منداڵ و ژن و پياو له عه‌فرين نيشته‌جێن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا ناسراو به سانا، بڵاويكرده‌وه، نووسه‌رى به‌ناوبانگى به‌ريتانى رۆبرت فيسك له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، قوربانيانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، منداڵ و ژن و هاووڵاتييه مه‌ده‌نييه ئاوارهبووهكانى سووريان.
فيسك ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، زۆرينه‌ى ره‌هاى قوربانييه‌كان ئه‌و هاووڵاتيانهن كه هيچ پهيوهندييهكيان به شه‌ڕه‌وه نييه و زۆرينه‌يان له ماڵه‌كانى خۆيان‌دا به هۆى تۆپبارانه‌كانه‌وه ده‌بنه قوربانى و جێى گاڵتهجاڕيشه توركيا ناوى له‌و پرۆسه‌يه ناوى "چڵه زه‌يتون"ى لێنراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، مايه‌ى ره‌شبينى و نيگه‌رانييه، سوپاى توركيا ئه‌و هه‌موو قوربانييه له ريزى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌خاته‌وه و به زياتر له 70 فڕۆكه بۆمبابارانى شاره‌كه ده‌كات و ته‌نيا له يه‌ك شوێندا 34 قوربانى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين، كه‌چى ده‌وترێت پارێز له گيانى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كرێت و ته‌نيا شوێنى سه‌ربازى هێزه كوردييه‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
فيسك باسى له‌وه‌شكردووه، "كاتێك له ناو قوربانيانى بۆمبابارانى توركيا له نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين ده‌سووڕامه‌وه، پرسيارم له خۆم كرد، ئايا پێشتر ئه‌و پاساوه رهسمييانهت نه‌بيستووه، ئايا هه‌ر ئه‌و قسانه نه‌بوون، كه ئيسرائيل له ميانى هێرشى بۆ سه‌ر باشوورى لوبنان، ناتۆ له كاتى هێرشى بۆ سه‌ر يوگسلاڤيا، ئه‌مريكا له كاتى هێرشى بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان له 1991 ه‌وه تا 2003 و دواجاريش له كاتى شه‌ڕى مووسڵ له ساڵى رابردوودا به‌رگوێت ده‌كه‌وتن".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌موو ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له ژێر ناوى پرۆسه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ورد و ئاگاداربوون له ره‌وشى مه‌ده‌نييه‌كان و به ئامانج نه‌گرتنى مه‌ده‌نييه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و سه‌ره‌نجاميش هه‌موويان ده‌يان، سه‌دان و هه‌زاران كوژراو و بريندار له ريزى مهدهنييهكانيان لێده‌كه‌وێته‌وه".
هێرشه‌كانى سوپاى توركيا ته‌نيا له هه‌فته‌ى يه‌كه‌مياندا بوونه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 86 هاووڵاتى مه‌ده‌نى و برينداربوونى 198 هاووڵاتى ديكه كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵى ساوا و ژن و هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى زيانه ماڵييه‌كان و وێرانبوونى خانوبه‌ره و ماڵى هاووڵاتيانى گوند و ناوچه به ئامانجگيراوهكانى سوپاى توركيا.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.