هه‌سه‌ده: توركیا هیچ پێشڕه‌ویه‌كی له عه‌فرین نه‌كردووه
"له هێرشه‌كانی توركیادا بۆ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی"
K24- هه‌ولێر:
هێزی سووریای دیموكرات، جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیادا كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه، تائێستا هێزه‌كانی سوپای توركیا هیچ پێشڕهوییهكیان نه‌كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی سه‌وا، كینۆ گابرێل، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده گوتی، به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوونه.
گابرێل داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، "به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بكات، كه سه‌روه‌ری وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی پێشێل كردووه".
هاوكات داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد، گوێ به فشاره‌كانی توركیا نه‌دات بۆئه‌وه‌ی ناوی هه‌سه‌ده بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
هێرشه‌كانى سوپاى توركيا ته‌نيا له هه‌فته‌ى يه‌كه‌مياندا بوونه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 86 هاووڵاتى مه‌ده‌نى و برينداربوونى 198 هاووڵاتى ديكه كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵى ساوا و ژن و هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى زيانه ماڵييه‌كان و وێرانبوونى خانوبه‌ره و ماڵى هاووڵاتيانى گوند و ناوچه به ئامانجگيراوهكانى سوپاى توركيا.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فه‌رمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداری ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.