عەبادی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە
لەبارەی بودجە گفتوگۆ دەكەن
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ حەیدەرعەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و نوێنەری پارێزگاكانی بەھەرمھێنی نەوت كۆببێتەوە.
ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان 24 رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و نوێنەری پارێزگاكانی بەھەرمھێنی نەوت كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی‌ش ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن".
پێشتریش مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو، له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و، بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه.
ھاوكات ھومام حەمودی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش ھیوای خواستووە، ئەمڕۆ بتوانرێت خاڵی ھاوبەشی زیاتر بدۆزینەوە و بگەینە رێكەوتنێك بۆ پەسندكردنی بوودجە.
ئەمەش دوای بایكۆتكردنی فراكسیۆنە كوردستانییەكان دێت لە دانیشتنەكەی دوێنێی پەرلەمان.