نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو ئافره‌ت ده‌ستگیركرا
تارق ره‌مه‌زان: بێ تاوانم
K24 - هه‌ولێر:
تارق ره‌مه‌زان، مامۆستای ناسراوی خوێندنی ئیسلامی و نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین، به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو ئافره‌ت ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆفیسی داواكاری گشتی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا بۆ كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه كه، نه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین، به‌هۆی سكاڵای ئه‌و دوو ئافره‌ته‌وه‌یه كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان داوه‌ته پاڵی و بۆ لێكۆڵینه‌وه پهلكێشكراوه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "تارق ره‌مه‌زان له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 31/1/2018ـوه به ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت، دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی دراوه‌ته پاڵ، دوو سكاڵای له‌سه‌ره كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان خستووه‌ته پاڵی، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و دوو سكاڵایه ده‌گرێته‌وه".
نه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نا، مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، به‌هۆی تۆمه‌تی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌وه، مۆڵه‌تی له زانكۆی ئۆكسفۆرد وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ته‌ئكیدی كردبووه‌وه كه بێ تاوانه".
زانكۆی ئۆكسفۆردیش به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردهوهو ده‌ڵێن "بڕیاری مۆڵه‌تدانی تارق، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی نێوان خۆی و زانكۆكه بووه، چونكه ئه‌و مۆڵه‌ته ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ تا سه‌رنجی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته مه‌ترسیدارانه هه‌بێت كه دراونه‌ته پاڵی. مۆڵه‌تدانی واتای ئه‌وه نییه كه هه‌ر تۆمهتێكمان قه‌بووڵه یان هه‌ست به تاوانێك له‌لایه‌ن تارقه‌وه بكه‌ین".
پێشتر نه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نا، له رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیبووی "رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی شێواندنی ناوبانگ و كه‌سایه‌تیی بووه‌ته‌وه‌و دوژمنه‌كانی به‌و كارانه هه‌ستاون. بۆیه منیش سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته درۆیانه ده‌كه‌م و پێشبینی ده‌كه‌م شه‌ڕه‌كه‌م دوور و درێژ بێت".