فراكسیۆنە كوردستانییەكان و عەبادی پرسی بودجە تاوتوێ دەكەن
كۆبوونەوەی عەبادی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەستیپێكرد
K24 - ھەولێر
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجەی ساڵی2018 عێراق.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا حەیدەر عەبادی، گەیشتە پەرلەمان و ئێستا لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و پرسی بودجە تاوتوێ دەكەن".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەکاتی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم، بۆ پرۆژەیاسای بودجە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد و چەند تێبینیەکیشان لەسەر پرۆژەیاساکەش پێشکەش کردووە، داوای دەکەن گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسەکەدا بکرێت.