يه‌په‌گه ره‌تيده‌كاته‌وه توركيا ده‌ستى به‌سه‌ر ناحيهى بولبولدا گرتبێت
"شه‌ڕ له سنوورى ناحيهى بولبول به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا ده‌ستى به‌سه‌ر ناحيهى بولبول له باكوورى عه‌فريندا گرتووه، له به‌رامبه‌ريشدا، گوته‌بێژى يه‌په‌گه بۆ كوردستان 24 ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، شه‌ڕ له‌و سنووره به‌رده‌وامه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له عه‌فرين، بروسك حه‌سه‌كه، رايگه‌ياند، "شه‌ڕ له سنوورى ناحيهى بولبول به‌رده‌وامه و سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى هيچ پێشڕه‌وييه‌كان نه‌كردووه".
گوتيشى: "ناحيهى بولبول به ته‌واوى له ده‌ست هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌په‌گه‌دايه".
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه هات، كه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له "سوپاى ئازادى سووريا" ده‌ستيان به‌سه‌ر ناحيهى بولبولدا گرتووه.
رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00)ـى ئێواره هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.