مۆسكۆ: له ئه‌فغانستان ئه‌مريكا شه‌ڕى داعش ناكات
ژماره‌ى چه‌كدارانى تاڵيبان، كه له نێوان 60 تا 70 هه‌زار كه‌سن
K24 – هه‌ولێر:
نێردراوى تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا بۆ ئه‌فغانستان، زامير كابۆلۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له ئه‌فغانستان شه‌ڕى رووسيا ناكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رووسيا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى روسيا 24 گوتى: "ئه‌مريكا بۆمبابارانى تاڵيبان ده‌كه‌ن، به هۆى ئه‌وه‌ى له ئۆپراسيۆنى زه‌مينى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه. هێرشى ئاسمانى بۆيان ئاسانتره، به‌ڵام له باره‌ى داعشه‌وه، ئه‌مريكا تا ئێستا شه‌ڕى داعشى نه‌كردووه له‌و وڵاته‌دا".
كابۆلۆڤ گوتيشى: "رووسيا له سێ ساڵى رابردوودا به وردى چاودێرى باڵى داعشى له ئه‌فغانستان كردووه، ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش ناگاته ژماره‌ى چه‌كدارانى تاڵيبان، كه له نێوان 60 تا 70 هه‌زار كه‌سن، به‌ڵام چه‌كدارانى داعش له ئێستادا ژماره‌يان ده‌گاته 7 هه‌زار و چه‌ندين هه‌زار چه‌كدارى ديكه‌ى يهدهكيان هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، داعش به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى جێپێيهك بۆ فراوانبوونى ده‌سه‌ڵاتيان به‌ره‌و باكوور و چوونه ناو ئاسياى ناوه‌ڕاست و رووسيا روويان له ئه‌فغانستان كردووه و ئامانجيان ئه‌وه نييه رووبه‌ڕووى هێزه بيانييه‌كان و ئه‌مريكاييه‌كان له ئه‌فغانستان ببنه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، زۆرينه‌ى ره‌هاى چه‌كدارانى داعش له ئه‌فغانستان، خه‌ڵكى وڵاتانى ئاسياى ناوه‌ڕاستن.