روانگه‌ى سوريا: سوپاى توركيا ته‌نيا ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ند گوندێكدا گرتووه
تا ئێستا سوپاى توركيا نه‌يتوانيوه نه‌خشه‌ى شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين پێى نايه چوارده‌يه‌مين رۆژييه‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان تا ئێستا سوپاى توركيا نه‌يتوانيوه نه‌خشه‌ى شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بگۆڕێت.
كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، به درێژايى دوێنێ پێنجشه‌ممه شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت له نێوان سوپاى توركيا و هێزه به‌رگريكاره‌كانى عه‌فرين روويداوه.
له‌و باره‌يه‌وه به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رامى عه‌بدولڕه‌حمان به راديۆى سه‌واى راگه‌ياند، له ده‌ستپێكى هێرشه‌كانى توركياوه تا ئێستا سوپاى توركيا له سه‌دا سێى رووبه‌رى گونده‌كانى عه‌فرين زياتر نه‌يتوانيوه هيچ جۆره پێشڕه‌وييه‌كى ديكه بكات.
روونيشيكرده‌وه، هێشتا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ئه‌و چه‌ند گونده‌ى رزگار نه‌كردووه‌ته‌وه كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه و هاوكات توانيويه‌تى هه‌شت سه‌ربازى سوپاى توركيا بكوژێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ ناوه‌ندى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئامارى شه‌هيد و بريندارانى عه‌فرين و ژماره‌ى پێكدادان و زيانه‌كانى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سوپاى توركيا و ميليشياكانى سه‌ر به قاعيده‌ى هاوپه‌يمانى، به به‌كارهێنانى هه‌موو پێشكه‌وتنێكى سه‌ربازى و تۆپباران و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانييه‌وه شكستيان هێناوه له به‌رده‌م به‌رگرى هێزه‌كانمان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و شكسته‌يان په‌نايان بردووه‌ته به‌ر ئه‌نجامدانى هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى هۆڤيانه له ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كان و منداڵ و ژنه‌وه تا به ئامانجگرتنى شوێنه‌واره‌كان له‌وانه‌ش شوێنه‌وارى عه‌ين داره و زيان پێگه‌ياندنى، به ئامانجى ناچاركردنى گه‌له‌كه‌مان بۆ كۆچكردن و گۆڕينى ديموگرافياى ناوچه‌كه".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌سه‌ده ئامارى زيان و كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا واته له 26ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 تا 1ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 راگه‌ياند، كه به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
*سوپاى توركيا 1893 گوله تۆپى قورسى ئاراسته‌ى هه‌موو ناوچه‌كانى عه‌فرين كردووه.
*فڕۆكه‌كانى توركيا 460 غاره‌يان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانى دانيشتوان و گوند و ئاواييه‌كان و به‌ره‌كانى شه‌ڕ.
*هێليكۆپته‌رى كوبرا 15 جار هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕ و گوند و ئاواييه‌كان ئه‌نجامداوه.
*فڕۆكه‌كانى چاودێرى بێ وچان له ئاسمانى عه‌فرين سووڕاونه‌ته‌وه.
*سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده، چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى وه‌ك بۆمبى هێشوويى و ناپاڵمى به‌كارهێناوه و مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانيش له هۆڤيه‌تى سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده ده‌ربازيان نه‌بووه.
*هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات 250 جار راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى توركيا و رێكخراوى قاعيده بوونه‌ته‌وه.
*له كوژرانى 473 سه‌ربازى سوپا و چه‌كدارى هاوپه‌يمانى سوپا له رێكخراوى تيرۆريستى قاعيده دڵنيابووينه‌ته‌وه.
*دڵنيابووينه‌ته‌وه له‌وه‌ى ته‌رمى 32 سه‌رباز و چه‌كدارى قاعيده له مه‌يدانى شه‌ڕدا به‌جێماوون و هێشتا دوژمن نه‌يتوانيوه ته‌رمه‌كان به‌رێته‌وه.
*فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى دروون و 25 زرێپۆشى سوپا به ته‌واوى له‌ناو براون و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكى گوله‌نه‌بڕى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازان تێكشكێنراون.
*11 زرێپۆش و تانك و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى راسته‌وخۆ زيانيان پێگه‌يه‌ندراوه.
*هێزه‌كانمان ده‌ستيان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى گوله‌نه‌بڕى جۆرى دووپشك و ئۆتۆمبێلێكى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازدا گرتووه.
*هێزه‌كانمان 72 جار پێكدادانيان له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ى راده‌ى زيانه‌كانى دوژمن بزانرێت.
*له كۆى ئه‌و پێكدادان و به‌رگريانه‌دا 34 جه‌نگاوه‌رى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌هيد بوونه.
* له سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيادا 30 هاووڵاتى مه‌ده‌نى كه له ناوياندا منداڵ و ژن هه‌ن شه‌هيد بوونه و ده‌يان هاووڵاتيش بريندار بوون.
*شه‌ڕڤانێكمان به ديلى كه‌وتووه‌ته ده‌ست دوژمن و له گونده‌كانى سنووريش، سوپاى توركيا و قاعيده 6 هاووڵاتيان رفاندووه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.