6 کورد لەسەر ئاڵای کوردستان و ھاوكاری حزبەكان 30 ساڵ زیندانی دەكرێن

ھەموویان خەڵكی گوندێكی كوردستان

K24 - ھەولێر

شەش ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان و ھاوكاری حزبە كوردییەكان، بە 30 ساڵ زیندانی حوكم دران.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری سنە، شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی مێراو، سەر بە شاری سنەی بە تۆمەتی ھەڵكردنی ئاڵای کوردستان و ھاوكاری لەگەڵ حزبە كوردییەكانی دژبەری ئێران بە 30 ساڵ زیندانی حوكمدا.

ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی رۆژھەڵاتی كوردستان، لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، دەستبەسەركران و رۆژی رابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە، ھەر یەكیان بە 5 ساڵ زیندانی سزا دراون.