عەبادی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە پارە بۆ هەڵبژاردنەکان ته‌رخان بکات
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی كۆمسیۆن
K24- هه‌ولێر:
ریاز بەدران، بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەکدا رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە، کە گوژمه پارەیەکی پێویست بۆ بەڕێوبردنی هەڵبژاردنەکان لە ژمارە بانکی کۆمسیۆن دابنێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پێ بەڕێوەببات.
بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت دەخرێتە سەر بودجەی گشتی ساڵی 2018، ئەمەش لەکاتێکدایە هێشتا پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانە و پەسند نەکراوە.
بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچن.