رووسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له سووریا پشتڕاست كرده‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: فڕۆكه‌كه‌یان به چه‌كی دژه‌تانكی سه‌رشان خراوه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژراوه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی و كوشتنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له سووریا له‌لایه‌ن گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه پشتڕاست كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رووسیا توده‌ی، له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیان له‌جۆری سۆخۆ 25 له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری سووریاوه له سنووری شاری ئیدلب خراوه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه له‌ڕێگه‌ی چه‌كی دژه‌تانكی سه‌رشان له‌ناوچه‌یه‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ خراوه‌ته خواره‌وه.
به‌یاننامه‌كه روونیشی كردۆته‌وه، "فڕۆكه‌وانه رووسییه‌كه كاتی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه جێ بهێڵێت، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی "به‌ره‌ی نوسره"دایه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كوژراوه، كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له‌شه‌ڕدا بووه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه، "ناوه‌ندی سه‌ربازی حمێمیمی رووسیا له سووریا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری سوخۆی 25ی رووسیا له سنووری پارێزگای ئیدلب له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه خرایه خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژرا. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه، "به‌ره‌ی نوسره" كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسیه راگه‌یاند.