كیم و ژنه‌كه‌ی به پاس ده‌سوڕێنه‌وه
سه‌رۆكی كۆریای باكوور: دڵخۆشم پاسه‌كان هاوڕێی ژینگه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 3/2/2018، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و به‌یاوه‌ری سول چیجوی هاوژینی، به پاسێكی نوێی كاره‌بایی له پیۆنگ یانگی پایته‌خت ده‌ستیان به پیاسه و گه‌ڕانی شه‌وانه كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور زانیاری و وێنه‌ی گه‌شت و گه‌ڕانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكووری بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئون، سه‌ردانی كارگه‌ی پیۆنگ یانگی بۆ درووستكردنی پاسی كاره‌بایی كردووه، بڕیاریداوه

له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌دا به پاس به‌ناو شاردا بگه‌ڕێن.
ئاژانسه‌كه نوسیوویه‌تی "كیم جۆنگ ئون، له شێوازی كاركردنی كارگه‌كه رازی بووه‌و ویستوویه‌تی به‌هۆی گه‌ڕان به‌و پاسانه به ئارامی پشوویه‌ك بدات".

كیم جۆنگ ئون كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پێشخستنی پرۆگرامی مووشه‌كی و ئه‌تۆمیی و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی ناوی ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن ده‌ترسن وڵاته‌كانیان به ئاگری چه‌كه‌كانی پیۆنگ یانگ بسووتێت، به‌ڵام سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی دڵخۆشی كردووه ئه‌وه بووه كه پاسه‌كان هاوڕێی ژینگه‌ن و گوتوویه‌تی: "ده‌بێت ببنه كارتی ناسنامه‌ی پایته‌ختی كۆریای باكوور.
