ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له ليستى داواكراوانى به‌غدا نييه
ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن، كه له ئه‌رده‌ن نيشته‌جێيه داواكراوه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، بۆ يه‌كه‌مجاره ناوى 60 داواكراويان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن، كه له ئه‌رده‌ن نيشته‌جێيه داواكراوه، به‌ڵام له ليسته‌كه‌دا ناوى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش نه‌هێنراوه.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى ئه‌منى پله باڵاى عێراق رايگه‌ياندووه، "ئه‌و ليسته ناوى گرنگترين ئه‌و كه‌سانه‌ى تێدايه كه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراقه‌وه داواكراوون و بڕيار دراوه ناويان بڵاوبكرێته‌وه".
له ليسته‌كه‌دا ناوى 28 كاديرى رێكخراوى داعش و 12 به‌رپرسى رێكخراوى قاعيده و 20 سه‌ركرده‌ى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ن.
سه‌رجه‌م داواكراوه‌كان عێراقين، جگه له يه‌ك دانه‌يان نه‌بێت كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى لوبنانى هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌ميندارى گشتى پێشووى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى عه‌ره‌ب معن به‌شوره و تۆمه‌تبار كراوه به ناردنى چه‌كدارى بيانى بۆ ناو عێراق.