ئه‌مریكا به‌شێكی هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی گواستووه‌ته‌وه ئه‌فغانستان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/2/2018 سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی له‌عێراق و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی چه‌ك وتهقهمهنییهكانی بۆ ئه‌فغانستان.
چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی راگه‌یاندووه: "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره‌یداوه، به‌ڵام نه‌زانراوه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه چه‌نده كه له عێراق كشاونه‌ته‌وه.
رۆژی 10/1/2018 دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، رایگه‌یاندبوو: "ئه‌مریكا ھێزه‌كانی له عێراق قۆناغ به قۆناغ كه‌مده‌كاته‌وه".