داعش له عێراق ژه‌هرێكی كوشنده جێده‌هێڵێ
واشنتن پۆست: شوێن په‌نجه‌ی داعش به ژینگه‌ی عێراقه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌كه، پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا باسی زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو. له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی "تیرۆریسته‌كان پاش ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بوون و رووبه‌ڕووی شكست بوونه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌وڵێكی شكستخواردوو له ساڵی 2016ـدا (25 بیره نه‌وت)ـیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی 9 مانگدا، دووكه‌ڵێكی ره‌ش كه ماده‌یه‌كی تێدایه ده‌بێته هۆی كوێربوونی مرۆڤ، سه‌ر شارۆچكه‌ی گه‌یاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێستی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه.
واشنتن پۆست ده‌ڵێت "شوێن په‌نجه‌ی داعش به ژینگه‌ی عێراقه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌كه، پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بینراوه، چونكه ئه‌وان پاشماوه‌یه‌كی ژه‌هراوی و كوشنده‌یان له دوای خۆیان جێهێشتووه كه ده‌بێته هۆكاری مردن و ده‌وروبه‌ری ئه‌و كێڵگه گڕدراوانه‌ش جارێكی دیكه ناكرێنه‌وه به كشتوكاڵ و كێشه‌ی درێژخایه‌ن بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی منداڵانی ئه‌و ناوچانه درووستكردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پزیشكان و شاره‌زایان ده‌یڵین.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له نیوان مانگی ته‌مووزی 2016 تا ئاداری 2017 ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت به‌هۆی گڕدانی كێڵگه‌كانه‌وه سووتاون.
شاره‌زایانی ژینگه نیگه‌رانن و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌ڵێن: "به‌شێك له‌و نه‌وته چووه‌ته ناو ئاوه‌كانی نزیك رووباری دیجله‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی ملیۆنان عێراقیه به درێژایی هه‌زار میل تا ده‌گاته به‌غدا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت "چه‌كدارانی داعش كارگه‌ی كبریتی باكووری گه‌یاره‌شیان سووتاند و به‌و هۆیه‌وه 35 هه‌زار ته‌ن له‌و مادده‌یه سووتا و چووه ناو هه‌واوه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، ئه‌و كارگه‌یه‌ی سووتێنرا، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی كبریت بووه له هه‌موو جیهان".