دوا واده‌ی ههڵباژدرنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرا
په‌رله‌مانی عێراق ماوه‌ی 10 مانگی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌ت بۆ تاوتوێكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتینی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر تاوتوێكردنی داواكارییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیدا، كه تایبه‌ته به دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به كه‌ركووكیشه‌وه.
له هاوینی رابردوودا، هێزه سیاسییه‌كان بڕیاریاندا، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگاكان له یه‌ك رۆژدا به‌ڕێوه بچن، كه بڕیاره له 12ی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت. په‌رله‌مانیش توانی له‌مانگی رابردوودا یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه كاتێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكرێت.
تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ش، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌نگ له‌سه‌ر تاوتوێكردنی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان درا.
به‌گوێره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش، نابێت ئه‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، مانگی 12ی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕ بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ناكۆكی زۆر له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووكدا هه‌یه، كه كورد رێژه‌ی هه‌ره زۆرینه‌ی ئه‌و شاره پێكده‌هێنێت، كه‌چی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی سوپا ی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كان، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كورد له‌و ناوچانه لێسهندراوهنهتهوه و به عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان دراون.