ئێران فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى هه‌ڵگرى مووشه‌كى زيره‌ك به‌رهه‌مده‌هێنێت
ئه‌و فڕۆكه‌يه ده‌توانێت جۆره‌ها كه‌رسته‌ى چاودێرى و جه‌نگ هه‌ڵبگرێت و له مه‌يدانى فراوانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازيدا رۆڵێكى سه‌ره‌كى بگێڕێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌ميد ئه‌مير حاته‌مى رايگه‌ياند، ده‌ستيان به به‌رهه‌مهێنانى فڕۆكه‌ى "موهاجير6" كردووه و ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه مووشه‌كى زيره‌كى "قائم"ى لێ به‌ستراوه.
به بۆنه‌ى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌ركه‌وتنى 39 ساڵه‌ى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه، حاته‌مى په‌رده‌ى له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌كنۆلۆژياى سه‌ربازى ئێران له بوارى هێزى ئاسمانى لادا و رايگه‌ياند، "موهاجير6" يه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته هه‌ره گرنگه‌كانى هێزى ئاسمانى ئێران.
به گوێره‌ى لێدوانى حاته‌مى، ئه‌و فڕۆكه‌يه ده‌توانێت جۆره‌ها كه‌رسته‌ى چاودێرى و جه‌نگ هه‌ڵبگرێت و له مه‌يدانى فراوانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازيدا رۆڵێكى سه‌ره‌كى بگێڕێت و بۆ ماوه‌ى درێژ چاودێرى ره‌وشه‌كه بكات و ئامانجه‌كانى بپێكێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "له تايبهتمهندييهكانى ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ئه‌وه‌يه ده‌توانێت له كه‌مترين واده‌دا زۆرترين زانيارى بگوازێته‌وه بۆ ناوه‌ند و ده‌سته‌به‌رى چاودێرى هه‌واڵگرى له رووبه‌رێكى فراواندا بكات و له فڕۆكه‌خانه‌ى بچووكيشدا ده‌توانێت بنيشێتهوه و هه‌ڵبفڕێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسى ته‌سنيم
و:ئ.ر